IMG 20191217 110252 363

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە سێمینارێک دەربارەی ئاڵای کوردستان.

شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە سێمینارێکدا سەبارەت بە ئاڵای کوردستان کرد.
لاوان میدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی دێسامبری ۲٠۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەشداریکرد لە سێمینارێک لە شاری برێمێنی وڵاتی ئاڵمان کە لەمەڕ ئاڵای کوردستان بۆ بەڕێز "عومەر ئایدین" مێژوونووسی کورد لەلایەن هێزە سیاسییەکانی کوردستانەوە لە شاری برێمێن پێکهێنرابوو.
سەرەتای سێمینارەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر بەڕێز "عومەر ئایدین" سێمینارەکەی خۆی دەستپێکرد، کە ناوبراو لە باسەکەییدا ئاماژەی بە مێژووی دروستبوونی ئاڵای کوردستان کرد و لە کۆتاییدا ئامادەبووانی سێمینارەکە پرسیار و تێبینییەکانیان دەربارەی بابەتی سێمینارەکە ئاڕاستەکرد.