IMG 20191120 095108 234

IMG 20191120 095120 985

IMG 20191120 095126 819

یەکیەتیی لاوان و کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکرات سێمینارێکیان بەڕێوەبرد.

کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکرات سێمینارێکیان پێکهێنا.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ۱۷ نۆڤامبری ۲٠۱۹ی زایینی،کۆمیتەی سوئیسی یەکیەتیی لاوان بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە سێمینارێکی بۆ بەڕێزان "ئەنوەر بردیا" و " سەربەست ئورمیە" لەسەر " ڕۆڵی حیزبەکان لە نێو خەڵکی ئێراندا " بەڕێوەبرد.
سەرەتای سێمینارەکە بە سروودی نەتەوەی "ئەی ڕەقیب " دەستیپێکرد پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا.
پاشان بەشی یەکەمی سێمینارەکە بە وتەکانی بەڕێز " ئەنوەر بردیا" بەرپرسی کۆمیتەی سوئیس دەستیپێکرد، ناوبراو لە باسەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی حیزبەکانی کوردستان و بەتایبەتی ڕۆڵی لاوان لە وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نەتەوەی کورد کرد و دواتر بەڕێز " سەربەست ئورمیە" جێگری سکرتێری پێشووی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێگەی سکایپەوە درێژەی بە باسەکەدا لە چوارچێوەی مژاری سێمینارەکە.