IMG 20191120 094055 159

IMG 20191120 094109 321

کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی لاوان سێمینارێکی بەڕێوەبرد.

کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، سێمینارێکی سیاسی پێکهێنا.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ۱٦ نۆڤامبری ۲٠۱۹ ی زایینی، کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی لاوان سێمینارێکی بۆ بەڕێزان "حیسام ئەحمەدی" و "ساسان قەسیمی" بەڕێوەبرد.
سەرەتای سێمینارێکە بە سروودی نەتەوەی "ئەی ڕەقیب" دەستیپێکرد پاشان خاتوو "لەیلا شەمس نژاد" بەرپرسی بەشی پەروەردەی کۆمیتەی ئاڵمان بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد وسێمینارەکە لە دوو پانێلدا دەستی پێکرد.
لە پانێلی یەکەمدا بەڕێز "حیسام ئەحمەدی" باسێکی لەسەر " تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئامرازێک بۆ شەڕی نەرم " پێشکەشکرد.
ناوبراو لە باسەکەیدا بەڕوونی تیشکی خستەسەر شێوەکانی شەڕ پێش جەنگە جیهانییەکان و دواتر باسی لە ئاکامەکانی جەنگی نەرم لەسەر جیهانی ئەمڕۆ کرد.
پانێلی دووەمی سێمینارەکە کە تایبەت بوو بە بەڕێز "ساسان قەسیمی"، تەرخانکرابوو بۆ باسێکی ئاکادێمییانە لەسەر هەردوو چەمکی "فیدڕالیزم" و "سۆسیالیزم" کە تێیدا چۆنیەتی هاتنەکایەی ئەم دووچەمکە و شێوازەکانی دەسەڵاتداری لە سیستمی فێدڕاڵیدا بە وردی باسکرا.
بەشی کۆتایی سێمینارەکە تەرخانکرابوو بۆ پرسیار و تێبینی بەشدارانی سێمینارەکە.