IMG 20191103 122816 900

IMG 20191103 122824 012

 کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی لە شاری ئاڵبۆڕگ پێکهێنا.
 لاوان میدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ ئۆکتۆبری ۲٠۱۹ ی زایینی، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، کۆبوونەوەیەکی بەرینی بۆ ئەندامانی خۆی لە شاری ئاڵبۆڕگی ئەو وڵاتە پێکهێنا.
 ئەم کۆبوونەوەیە لە چەندین بەش و بڕگەی جیاواز و هەمەڕەنگ پێکهاتبوو کە بریتیبوون لە: ـ گفتوگۆ و باسکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەت لەمەڕ چۆنیەتی پەرەپێدان بە کار و تێکۆشانی لاوان و بەرفراوانترکردنی چالاکی لاوان بە تایبەتی لە وڵاتی دانمارک.
 ـ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەندامیەتی یەکیەتیی لاوان بۆ ئەو لاوانەی کە خوازیاری ئەندامیەتی بوون لە یەکیەتیی لاواندا.
 ـ شیکردنەوەی ئامانج و بەرنامەی یەکیەتیی لاوان بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ڕاکێشانی زیاتری سەرنجی لاوانی کورد بۆ ڕێکخراوەکە.  
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەمەبەستی نیشاندانی ڕێز و ئەمەکداری لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونەکانیدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هاوڕێ " هەژار دەشتی " بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی لاوان لە وڵاتی دانمارک و بەمشێوەیە کۆبوونەوەکە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.