چالاکی ده‌ره‌وه‌

Adobe 20180922 211454

 
 
لاوان میدیا: کومیتەی لاوانی نەروێژ و سوید بە هاوبەشی کەمپینێکیان بۆ لاوانی کوردی ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.
 
 
کەمپینەکە ڕۆژی هەینی لە ڕێکەوتی ۲۳ی خارمانان بەرامبەر ۱٤ی سێپتامبر دەستی پێکرد، لە یەکەم ڕۆژی کەمپینەکەدا کۆبوونەوەیەک بۆ لاوانی هەر دوو وڵات بەڕێوە چوو، سەرەتای کۆبوونەوەکە بەسروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی تازەی گەلەکەمان ڕاگیرا.
 
 
دواتر بەناوی هەر دوو کومیتەی لاوانی وڵاتی نەروێژ و سوید بە خێرهاتنی بەشداربووانی کەمپینەکە کرا، پاشان لەلایەن ڕێکخەرانی کمپینەکە هەندێک بەرچاو ڕوونی سەبارەت بە کەمپینەکە و ئامانجی کەمپینەکە بۆ بەشداربووان باس کرا، لە درێژەی کۆبوونەوەکە دا به‌ڕێز "عه‌زیز مورادپه‌ره‌ست" باسێکی لەسەر سەردەمی پێشمەرگایەتی و ژیانی ناو خەبات چەندین بەسەرهاتی خۆش تاڵی بۆ بەشداربووان باس کرد.
 
 
لە دووەم ڕۆژی کەمپینەکە دا خاتوون " ڕۆشنا قادرزاده" ئەندامی یەکیەتی لاوان لە نۆروێژ‌ باس لە ئەزموونی کاری لە لاوان و چۆنییەتی کاری ڕێکخراوەی بۆ بەشداربووان باس کرد، لە دوای دا بەڕێز "ساڵح پاڵانی٘" ئه‌ندامی كومیته‌ی حدكا له‌ وڵاتی سوید باسێکی لەسەر مێژووی کوردستان و خەباتی کورد و حیزبی دێموکرات و ئەرکی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرد.
 
 
لە دواتر دا بەڕێز "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوان لە ڕێگەی سکایپەوە باسی لە کۆنگرەی ۹ی یەکیەتیی لاوان و ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەو کۆنگرەیە دا ئەنجامدراوە کرد.
 
 
لە ڕۆژی کۆتای کەمپینەکە دا هەر دوو کومیتەی لاوانی وڵاتی نەروێژ و سوید سپاسی لاوانی بەشداربوو لە کەمپینەکەیان کرد، لە ڕێکەوتی ۲٥ی خەرمانان بەرامبەر بە ۱٦ی سێپتامبر دوای دوو ڕۆژ بەسەرکەوتووی کۆتای بە کەمپینەکە هات.

Adobe 20180918 152442

 
 
 
 
لاوان میدیا: لە شاری پاریسی فەڕانسا مەراسمێک بۆ ساڵوەگەڕی تیرۆر کردنی شەهیدانی میکۆنۆس بەڕێوە چوو
 
 
ڕۆژی یەکشەممە ۲٦ی خەرمانان بەرامبەر بە ۱٦ی سێپتامبر بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی لاوان لە شاری پاریسی پایتەختی وڵاتی فەڕانسە مەراسمێک بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تیرۆری شەهیدانی میکۆنۆس بەڕێوە چوو
 
 
 
سەرەتای بەرنامەکە بە خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد
 
 
پاشان بەڕێز "شاهۆ حوسەینی" بەزمانی کوردی و فەڕەنسی باسێکی لەسەر کەسایەتی د. سادق شەرەفکەندی و تاوانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ماوەی ڕابردوو دا ئەنجامی داوە وەکو مووشەکباران کردنی بنکەکانی حیزبی دێموکرات خوێندەوە.
 
 
 
لە کۆتایی دا بەشداران چوونە سەر گڵکۆی ڕێبەرانی شەهید و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان و ڕێبازە پڕ سەروەریەکەیان نوێ کردەووە.

Adobe 20180917 224739

 لاوان میدیا: لە شاری بەرلینی مەراسمێک بۆ ساڵوەگەڕی شەهیدانی میکۆنۆس بە بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەڕێوە چوو  
 
 
 
 
ڕێکەوتی ۲٥ی خەرمانان بەرامبەر بە ۱٦ی سێپتامبر لەشاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمان، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیرۆر کردنی شەهیدانی میکۆنۆس مەراسمێک بەڕێوە چوو 
 
 
 
 
سەرەتا بە خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ماراسیمەکە دەستی پێکرد، لەدواتر دا پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمان لە لایەن کاک "ڕەشید ڕەحمانی" بە زمانی کوردی خوێنداریەوە، هەروەها پەیامێک بەزمانی ئەڵمانی کە باسی لە چۆنییەتی شەهیدکرانی د. سەعید شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن بەڕێز "مەتین جوندی" خوێندرایەوە.
 
 
 
لە پاشان بەڕێز "سامان ئیقباڵ زادە" بە زمانی ئەڵمانی باسی لە جەنایەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە بەرامبەر کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجامی داوە وەکو لە سێدارەدان، ئازاردانی ئازادیخوازانی کورد و بەم دوایانەش مووشەکباران کردن بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە
 
 
 
لە پەیامێکی دیکە دا کاک "شەهریار نەقشبەندی" باسی لە کاولکاریەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و باسی لە گرنگی یەکگرتووی کورد کرد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
 
 
 
دواتر دا پەیامی یەکیەتیی لاوان دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کومیتەی ئەڵمان لە لایەن بەڕێز "شێرکۆ ڕوشد" بەپرسی کومیتەی ئەڵمان پێشکەش کرا لەسەرەتای پەیامە کە باسی لە چۆنییەتی تیرۆرکردنی د. سەعید شەرەفکەند و هاوڕێیانی کرد، پاشان باسی لە کینە دڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لە سەرەتای هاتنە سەر کارییەوەکە بە حوکمی جیهاد دەستی پێکرد و پاشان بە تیرۆر کردنی ڕێبەرانمان و بە چۆک دانەهاتنی نەتەوەی کورد و زیرەکی وریای لاوانی شۆڕشگێری کوردی کرد .
 
 
 
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە دا باس لە خەباتی ڕاسان و هەستانەوەی کورد لە کوردستان ڕۆژهەڵات و گیانفیدای کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا
لە کۆتای پەیامەکە داوا لە لاوان، ژنان و خوێندکارنی ئازدیخواز و هەموو شۆڕشگێڕەکانی نەتەوەکەمان کرا 
کە پشتگیری خەباتی ڕاسان و بزاڤی نەتەوەی کورد بن تاگەیشتن بە ئامانجی نەتەوەی و ئازادی و ڕزگاری نەتەوەکەمان لە خەبات کردن نەوەستین
 
 
 
لە کۆتای مەراسیمەکە پەیامی حیزب و لایەن سیاسیەکان خوێندرایەوە و پاشان لە لایەن بەڕێز "شەهریار نەقشبەندی" دەست خۆشی لە ئامادەبوان کراو کۆتای بە مەراسیمەکە هات.

Adobe 20180913 192248

 
 
لاوان میدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەرمانان کوردانی بەلژیک بە مەبەستی مەحکوم کردنی کردەوە تیرۆریستیەکەی ۱۷ی خەرمانان و لە سێدارەدانی سێ چالاکی سیاسی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا
 
لەو خۆپیشاندانەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دەرەوەی وڵات و ئەندام و لاینگرانی حیزبی دێموکرات و چەندین کەسایەتی دیاری ئێرانی بە بەرزکردنەوی ئاڵای کوردستان و هەڵگرتنی وێنەی شەهیدان بەژداریان لەو خۆپیشاندانەدا کردووە.
 
لە پاشان دا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن "کاوە ئاهەنگەری" خوێندرایەوە لە دواتردا بەڕێز "عەلی نیکروەش" باسی لە جینایەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە لە ڕابردوو دا ئەنجامی داوە.
 
لە کۆتای دا خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی سروودی شۆڕشگێری و نەتەوەی کۆتایان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.Adobe 20180913 192203

21769873 10155885004197216 1808216900 n

 

ڕێكه‌وتی ١٥ سه‌پتامبری ٢٠١٧ زایینی كۆمیته‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له‌ دوو وڵاتی سوێد و نۆروێژ هه‌ستان به‌ سازدانی گه‌شتێكی ٣ رۆژه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لاوانی ئه‌و دوو وڵاته‌ میوانداریی رێژه‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی نیشته‌جێی وڵاتی دانماركیش كرابوو.