photo 2019 01 04 00 43 26

 
 
لاوان میدیا: لە ساڵی ڕابروودا نزیکەى هەزار هاووڵاتى کورد دەستبەسەرکراو کە ناسنامەی کۆمەڵێکیان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.
 
بە پێی ئەو ئامارەی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە زیاتر لە ٤١٢ کەس لەو کەسانە بە تاوانی سیاسی دەستبەسەر کراون کە دەبێتە زیاتر لە ٥٨ لەسەدی کۆی ڕێژەکە. ئەو ٤١٢ کەسە بە تاوانی سیاسی و پێوەندی لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا راگیڕاون.
 
هەر لە ماوەی ساڵی ڕابڕدوودا ١٧٠ چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراون. چالاکانی ژینگە، زمانی کوردی، مافەکانی ژنان و خوێندکارانی کورد بەشێکن لە کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
 
 جێی ئاماژەیە ورمێ زۆرترین دەستبەسەرکراوى لێ بووە لە ساڵى ڕابردوو لە چاو پارێزگاکانى دیکە
 
 ئاماری دەستبەسەرکراوان لە پارێزگاکانى کوردستان:
 
-  پارێزگای ورمێ ٢٩١ کەس کە دەکاتە ٤١% قۆڵبەستکراو و بەمەش زۆرترین گرتوو بەر ئەو پارێزگایە دەکەون.
 
-  سنە ٢٦٦ کەس
 
-  کرماشان ٨٨ کەس
 
-  ئیلام ٤٤ کەس
 
-  خۆراسان ٤ کەس
 
-  لۆرستان ٣ کەس
 
لە نێو ئەو کەسانەی کە دەستبەسەرکراون و نێوەکانیان دیاری کراوە ٤٤ ژن، ١٣ منداڵ، ٢٢ چالاکی میدیایی، ٢ پارێزەر، ٧ مامۆستا و ٣٢ خوێندکار بوونیان هەیە.