hapsenje

 
 
لاوان میدیا: پاش مانگرتنە گشتییەکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئیدارەی ئیتلاعات چەندین چالاکی مەدەنی و هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکردووە.
 
 
دوای ئەوەی کە خەڵکی کوردستان بە تەنگ بانگەوازەکەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە هاتن و لە سەرجەم شارەکانی کوردستان مانگرتنیان ئەنجامدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران زۆرێک لە چەلاکوان و هاووڵاتییانی کوردیان لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەرکردووە
 
 
 
هەندێک لەو دەسبەسەرکراوانە بەدانانی بارمتە ئازاد کراون بەڵام ئێستاش چەندین چالاکی مەدەنی و هاووڵاتییانی کوردی شارەکانی کوردستان لە گرتووخانەکانی ڕێژیم دا دەستبەسەرکراون
 
 
بەپێی ئەو ئامارانە بێت کە بڵاوکراوەتەوە نزیکەی ٥۰ چالاکی مەدەنی و هاووڵاتیی کورد پاش مانگرتنە گشتییەکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستبەسەرکراون 
بەپێی هەمان ئامار نزیکەی بە ۲۰ لەو کەسانەی کە دەستبەسەرکراون بەدانانی بارمتە ئازاد کراوان
 
 
جێی ئاماژەیە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ترسی زۆر لە خەڵکی خۆی هەموو ڕۆژێک دەس دەکات بەگرتنی هاووڵاتییان و پاش ئەشکەنجە و لێپرسینەوەیەکی زۆر بەدانانی بارمتە ئازادیان دەکات.