Warning: getimagesize(images/festivali_peshmerge_94.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /mounted-storage/home33c/sub001/sc29533-VDMK/lawan.org/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

  festivali peshmerge 94 یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ رێزگرتن لە خەبات و گیانفیدایی پێشمەرگە "فستیڤاڵی پێشمەرگە" بەڕێوە دەبات.

   لە بەرەبەری رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، یەکیەتیی لاوان یازدەهەمین فستیڤاڵی پێشمەرگە لە ژێر درووشمی: "پێشمەرگە، هێمای بەرخۆدانی نیشتمانێک" رێکدەخات.

 

 

          فستیڤاڵ ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت:

بەشی ئەدەبی : شێعر و چیرۆک‌نووسی و پەخشان

بەشی سیاسی: وتارنووسی و وەرگێڕان

بەشی وەرزشی : هەلاتنی خێرا، دەوی ئیستقامەت، پینگ‌پۆنگ، شەترەنج 

بەشی نیزامی : تیرهاوێژی، چوونە شاخ.

 

 

      وتارەکانی بەشی سیاسی، لێکۆڵینەوە و نوسینی بابەت لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە:

- بزووتنەوەی کورد و پێگەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان

- کوردستانی رۆژهەڵات، خەباتی چەکداری یا خەباتی مەدەنی

- وەزعیەتی لاوان لە کوردستانی رۆژهەڵات

- وەرزش و پێگەی لاوان لە کوردستانی رۆژهەڵات

-  بارودۆخی کچان و ژنان لە کوردستانی رۆژهەڵات

 

 

بەشداران دەتوانن وتار و بابەتەکانی خۆیان لە رێگەی ئیمەیل و فەیسبووکی لاوان یا خود کومیتەکانی لاوان بگەیەننەوە بە هەیئەتیی بەڕێوەبەری فستیڤاڵ :

email:       ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

                                WWW.facebook.com/lawan.web

 

 

تیبینی: تاکوو رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز مۆڵەتی ناونووسین بۆ بەشی وەرزشی هەیە و وتار و بابەتەکانیش تاکوو رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز بە دەستی هەیئەتی بەڕێوەبەری فستیڤاڵ بگات.