beginningstreatment can i go to
لاوان میدیا: دوای مانگرتنە گشتیەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین کەس لە چالاکانی مەدەنی شارەکانی کوردستان دەستبەسەرکراون.
 
 
پاش بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە داوایان لە خەڵکی کوردستان کرد بۆ مەحکوم کردنی کارە تیرۆریستیەکەی ڕێژیمی جەنایەت کاری ئێران لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، لە ۲۱ی خەرمانان سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان مانیان گرت و بەداخستنی دوکان و بازاڕەکانیان کردەوە جەنایەت کارەکانی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکوم کرد.
 
بەو هۆیەوە دەیان چالاکی مەدەنی شارەکانی کوردستان لەلایان هێزەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەرکراون، بە پێی ئامارانەی کە بڵاوکراونەتەوە نزیکەی ۱۹ کەس لە چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.